English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی تەندروستی : ٣٢٠ ھاوڵاتی دیکە لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا چاکبوونەوە 
2020-12-15 [12:23 PM]

ZNA - ھەولێر



وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئامارەکانی ٢٤ کاژێری رابردووی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات، لە ٢٤ کاژێری رابردوو ٢٢٢ تووشبووی نوێ تۆمارکراون و سێ کەسیش گیانیان لەدەستداوە. 
 
وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، لە ٢٤ کاژێری رابردوو دوو ھەزار و ٩٠٣ پشکنین کراوە و ھەزار و ٢٠٨ پشکنینیان لە دھۆک بوونە. لە سلێمانیش ٥٧٣ و لە ھەولێر ٩٨٦ پشکنین کراون. 
 
تەندروستی دەڵێت، لە ھەولێر ھیچ تووشبوویەکی کۆرۆنا گیانی لەدەستنەداوە، لە راپەڕین کەسێک، سلێمانی کەسێک و لە دھۆکیش کەسێک دوای تووشبوونی بە کۆرۆنا گیانی لەدەستداوە.
 
تاوەکو ئێستا ١٠٠ ھەزار و ٧١٩ تووشبووی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان تۆمارکراون، ٦٥ ھەزار و ٢٨٣ چاکبوونەتەوە و سێ ھەزار و ٣٠٣ کەسیش گیانیان لەدەستداوە. 
 
دەقی راگەیێندراوی تەندروستی: 
 
 
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID١٩                         ژمارە (٢٩٣)
 
١. پشکنین: (٢٩٠٣ پشکنینی نوێ) 
• (٩٨٦) ھەولێر
• (٥٧٣) سلێمانی
• (١٢٠٨) دھۆک
• (١٣) ھەڵەبجە
• (٩٨) گەرمیان
• (٢٥) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (٢٢٢ تووشبووی نوێ)
 
• (٤٣) ھەولێر
• (٣٤) سلێمانی
• (١٣٦) دھۆک
• (١) ھەڵەبجە
• (٨) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: (٣٢٠ چاکبوون)
• (١١٩) ھەولێر
• (١٢) سلێمانی
• (١٧٢) دھۆک
• (٥) ھەڵەبجە
• (١٢) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین

٤. مردن: (٣ مردن)
 
• (٠) ھەولێر
• (١) سلێمانی
• (١) دھۆک
• (٠) ھەڵەبجە
• (٠) گەرمیان
• (١) ڕاپەڕین
 
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین ھاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٨٧٤٨٤٣ (٣٠٥٦٠٨ ھەولێر، ١٩٢١٧٠ سلێمانی، ٣٦٩٩١٥ دھۆک، ٧١٥٠ ھەڵەبجە)
تووشبوون ١٠٠٧١٩ (٣٥٧٨٩ ھەولێر، ٢٩١٩٠ سلێمانی، ٣٢٦٤٦ دھۆک، ٣٠٩٤ ھەڵەبجە)
چاکبوون ٦٥٢٨٣ (٢٢٩٥٥ ھەولێر، ١٩٩٦٥ سلێمانی، ١٩٤٦٢ دھۆک، ٢٩٠١ ھەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٣٢١٣٣ (١١٩٤٠ ھەولێر، ٧٦١٧ سلێمانی، ١٢٥٢٤ دھۆک، ٥٢ ھەڵەبجە)
مردن ٣٣٠٣ (٨٩٤ ھەولێر، ١٦٠٨ سلێمانی، ٦٦٠ دھۆک، ١٤١ ھەڵەبجە)
 
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و ھەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە ھاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسک و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە ھێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). 
 
 وەزارەتی تەندروستی         
حکومەتی ھەرێمی کوردستان    
١٥ی کانونی یەکەم ٢٠٢٠

 





ئەم هەواڵە 733جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad