ZNA - هه‌ولێر
كۆنسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر، سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری شه‌هیدی پێشمه‌رگه، عه‌بدولره‌حمان ئه‌مین ده‌كات، به‌هۆی په‌لاماری چه‌كدارانی په‌كه‌كه، له ده‌ڤه‌ری ئامێدی شه‌هیدبوو.
كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه: "پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی مولازمی یەکەم عەبدولڕەحمان ئەمین ده‌كه‌ین کە لە ڕوبەڕوبووەنەوەیەکدا لەگەڵ چەکدارانی پەکەکە لە نزیک ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک گیانی لەدەستدا".
ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه، شه‌وی 13ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020، به‌هۆی په‌لامارێكی چه‌كدارانی په‌كه‌كه، له گوندی دێره‌شی سه‌ر به قه‌زای ئامێدی له پارێزگای دهۆك، شه‌هید بوو.
په‌لامار و جموجۆڵه چه‌كدارییه‌كانی په‌كه‌كه له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان، بووه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانی كۆنسوڵخانه و نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان، پێشتریش جه‌یمس سۆرنتن، كۆنسوڵی گشتی به‌رتیانیا له هه‌ولێر، وێڕای ئاراسته‌كردنی سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و شه‌هیده، په‌كه‌كه‌شی به رێكخراوێكی تیرۆریستی وه‌سفكرد و رایگه‌یاند، پێویسته چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه له خاكی هه‌رێمی كوردستان نه‌مێنن.
ئەم هەواڵە 388جار خوێندراوەتەوە |