English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو كارانەی نابێت ئەنجامیبدەیت ئەگەر ڤاكسینی كۆرۆنات وەرگرت
2020-12-15 [01:02 AM]

ZNA ــ هەولێر


له‌گه‌ڵ به‌رده‌وام زیادبونی ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا له‌جیهاندا، هه‌واڵی به‌ڵێنی پێدانی ڤاكسینه‌كانیش به‌رده‌وامه‌، هه‌مو ڤاكسینه‌كان كه‌ له‌په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌كردندان، به‌ هه‌مانشێوه‌ كار ده‌كه‌ن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی سیستمی به‌رگری جه‌سته‌ و پڕۆتینی ڤایرۆسه‌كان.

لەگەڵ بەرهەمهێنانی ڤاكسینیشدا هێشتا ڤایرۆسی كۆرۆنا بە تەواوی لەناوناچێت،  لە ئەگەری بەهەمهێنانی ڤاكسینەكە و هاوردەكردنی، ماڵپەڕی CNN چەند كارێكی بڵاوكردوەتەوە كە نابێت ئەنجامیبدەیت ئەگەر ڤاكسینی كۆرۆنات بەدەستگەیشت و بەكارتهێنا.

1. لابردنی دەمامك
راستە رەنگە ڤاكسینی كۆرۆنا كاریگەری هەبێت بۆ پاراستنت و بەهێزكردنی سیستمی بەرگریت دژی كۆرۆنا، بەڵام هێشتا دەكرێت هەڵگر بیت و لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە بیگوازیتەوە، هەربۆیە بیر لەوە مەكەرەوە دەمامكەكەت لاببەیت.

2. نزیكبونەوە لە كەسانی دیكە
دورە پەرێزی كۆمەڵایەتی تەنها بۆ پێش وەرگرتنی ڤاكسین نییە، تەنانەت دوای ئەوەی بەكارتهێنا  دڵنیابەرەوە لەوەی لە كەسانی دیكە نزیك نەبیتەوە، چونكە دوای بەكارهێنانی ڤاكسینیش لە رێگەی لوت و دەمەوە دەكرێت ببیت بە هەڵگر بۆ كەسانی دیكە.

3. پەلەكردن بۆ وەرگرتنی ڤاكسین
راستە ڤاكسین دەتپارێزێت، بەڵام لەبەر ئەوەی لە سەرەتادا رێژەی ڤاكسینەكە كەمە، باشتر وایە رێگە بدەیت ئەو كەسانە بەكاریبهێنن كە كۆرۆنا مەترسی لەسەر ژیانیان دروستدەكات، ئەگەر سیستمی بەرگریت بەهێزە دەتوانیت هاوكاری كەسانی دیكە بكەیت.





ئەم هەواڵە 166جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad