English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چوار وڵاتی ئه‌وروپا كۆڕبه‌ندی ئابووریی ئه‌وروپا – ئێرانیان بایکۆت کرد
روحوڵڵا زەم
2020-12-15 [02:22 AM]

​ZNA- هەولێر


فه‌ره‌نسا به‌هۆی له‌سێداره‌دانی رۆژنامه‌نووس، روحوڵا زه‌م، به‌شداریكردنی وڵاته‌كه‌ی له‌ كۆڕبه‌ندی ئابووریی ئه‌وروپا - ئێران ره‌تكرده‌وه‌، كه‌ بڕیار بوو دوێنێ دووشه‌ممه‌ ١٤ی کانوونی یەکەم له‌م شارە به‌ڕێوه‌بچێت.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، له‌ تویتێكدا بڵاویكردووه‌، باڵیۆزی ئەم وڵاتە له‌ تاران به‌هۆی له‌سێداره‌دانی رۆژنامه‌نووس "روحوڵڵا زه‌م، بەشداری‌کردن لەکۆڕبەندیی ئابووریی ئێران ئەوروپای هەڵوەشاندووەتەوە و ئەم کارەی ئێرانیشی بە دڕندانه‌ و قه‌بوڵ‌نه‌كراو وه‌سفكردووه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌ڵمانیا، ئیتالیا و نه‌مساش وەک فەرەنسا‌‌ به‌شداریكردن له‌م‌ کۆڕبەندەیان هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه‌.

روحوڵا زه‌م سه‌رنووسه‌ری پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنیی "ئامه‌د نیوز" لە کاتێکدا دانیشتووی فەرەنسا بوو، بە دەهۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران هێنرایە باشووری عێراق و لەوێوە رادەستی ئێران کرایەوە.

 





ئەم هەواڵە 163جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad