English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نووسینگه‌ی جێگری سەرۆک له‌گه‌ڵ ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک - گەرمیانی پارتی كۆده‌بێته‌وه‌
2020-12-15 [03:50 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئەمڕۆ سێشەممە 15/ 12/ 2020 نووسینگەی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە بەرپرس و ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک ـ گەرمیانی پارتی کرد.

دواتر له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به‌ڕێز ته‌ها به‌رواری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌، به‌ناوی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی به‌خێرهاتنی میوانانی كرد و سڵاو و ڕێزی به‌ڕێزیانی به‌ ئاماده‌بووان ڕاگه‌یاند، هه‌روه‌ها داوای له‌ به‌ڕێز د. کەمال کەرکووکی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كه‌ركووك ـ گه‌رمیانی پارتی كرد سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ بكات.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێزیان سوپاسی نووسینگەی جێگری سەرۆک کرد بۆ ڕێكخستنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌‌ و تیشکی خستە سەر چه‌ند بابه‌تێك، له‌وانه‌ باروودۆخی ئێستای عێراق و هه‌رێمی کوردستان و ناوچەکە، پێشهات و ڕووداوه‌كانی کەرکووک و ئاساییکردنەوەی دۆخی شاره‌كه‌، دۆخی ئاواره‌كان و ڕه‌وشی ئەو ناوچانەی ڕووبەڕووی تەعریب بوونەتەوە، كار و چالاكییه‌كانی ڕێکخستنەکانی پارتی لە سنووەکەدا. له‌مباره‌یه‌وه‌ تیشكی خسته‌ سه‌ر ده‌ستپێشخه‌ری و ڕۆڵ و په‌رۆشیی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی بۆ شاری کەرکووک و کەرکووکیەکان.

دواتر بەڕێز تەها بەرواری له‌ وته‌یه‌كدا باسی‌ ڕۆڵی سەرۆکی هەرێمی كوردستان له‌ ڕێكخستنی كۆبوونه‌وه‌ی سێقۆڵیی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بەمەبەستی هێورکردنەوەی دۆخی سیاسیی هه‌رێم، په‌رۆشیی جه‌نابیان بۆ پاراستنی تەبایی و یەکڕیزی و پێکەوەژیانی پێکهاتەکانی كه‌ركووك و به‌دواداچوونی دۆخی ئاواره‌كان، كرد.‌ هه‌روه‌ها کار و چالاکییەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک ـ گەرمیانی پارتی له‌ سەرخستنی پرۆگرامی پارتی، خزمەتکردنی پرسە نیشتمانی و نەتەوەییەکانی سنووره‌كه‌ به‌رز نرخاند و پشتگیریی نووسینگەی جێگری سەرۆکی بۆ چالاكییه‌كانیان دووپات كرده‌وه‌.





ئەم هەواڵە 442جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad