English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نه‌به‌ز نه‌وزاد: حکومەتی هەرێم کۆمەڵێك رێگا بگرێتە بەر تاوەکو پشکی خوی لە یاسای بودجەی ٢٠٢١ بچەسپێنێت، له‌وانه‌ کارتی سیاسی و ئابوری بەکاربهێنێت
2020-12-15 [04:01 AM]

​ZNA- هەولێر


سەرۆکی بەشی کارگێری کار لە زانکۆی نۆلج رایگه‌یاند: یاسای بودجەی ٢٠٢٠ لە پەرلەمانی ئێراق دەبێتە یەکێک لە بابەتە گەرمەکانی چەند هەفتەی داهاتوو و پێم نییە لە بەرژەوەندی هەرێم تێپەرێندرێت.

د. نەبەز نه‌وزاد سەرۆکی بەشی کارگێری کار لە زانکۆی نۆلج و ماستەر و دکتۆرا لە کارگێڕی گشتی زانکۆی ئۆتارا مالیزیا به‌ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆسی راگه‌یاند: بوونی کۆمەلێک کێشە لەنێوخۆی هەرێم و فشاری خۆپێشاندەران پێگەی حکومەتی هەرێمی تارادەیەک لاواز کردووە بەجۆرێک کە کۆمەلێک سازش بۆ حکومەتی ئێراق بکرێت تەنانەت ئەگەر لە بەرژەوەندی حکومەتی هەرێمیش نەبێت بەمەبەستی کەمکردنەوەی فشاری نێوخۆیی کە بەهۆی نەدانی موچەی فەرمانبەرانەوە لە چەند مانگی رابردوو درووست بووە، دیارە لایەنە سیاسیە ئێراقیەکانیش سود لەمە دەبینن و دەیکەن بە بیانوویەک و هەم فشارێک تاوەکو کەمترین پشک بۆ هەرێمی کوردستان دابین بکرێت لە بودجەی ٢٠٢١.

ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد: هەرێم چی بکات تاوەکو لە بەرژەوەندی خۆی یاساکە لە ئەنجومەنی نوێنەران تێپەرێندرێت؟
بە بروای من لە ئێستادا پێگەی هەرێم لە ئێراقدا لاوازە و کۆمەلێک هۆکاریش هەن کە وایکردووە حکومەتی هەرێم نەتوانێت وەکو پێشوتر فشار بخاتە سەر حکومەتی ئێراق گرنگترینیان بوونی کۆمەلێک کێشەی ئابوری و کورتهێنانی بودجە و دابەزینی نرخی نەوت لە ئێراقدا کە وایکردووە حکومەتی ئێراقی لە رووی ئابوریەوە دووچارێکی قوڵ ببێتەوە، هەر بۆیە بەمه‌بەستی پرکردنەوەی ئەو کورتهێنانە، برینی موچە و قوتی هاولاتیانی هەرێم بە دەرفەت دەبینن تاوەکو شەقامی نارازی خۆیان پێ کپبکەنەوە، هەر بۆیە باشترە حکومەتی هەرێم کۆمەڵە رێگایەک بگرێتە بەر و کارتی سیاسی و ئابوری بەکاربهێنێت، یەکێک لەو کارانەی کە دەکرێت حکومەتی هەرێم ئەنجامی بدات تاوەکو فشار لەسەر حکومەتی ئێراقی درووستبکات بریتییە نێوەندگیری نێودەوڵەتی، گرنگە حکومەتی هەرێم لە رێگەی وڵاتان و نەتەوە یەکگرتووەکان فشار بۆ سەر حکومەتی ئێراقی درووست بکەن تاوەکو پشکی هەرێم وەکو خۆی لە یاسای بودجەی ٢٠٢١ بچەسپێنێت، خالێکی تر لە رووی سیاسییەوە گرنگە دەسەلاتدارانی هەرێم و کەسی یەکەمی لایەنە سیاسیەکانی هەرێم سەردانی بەغدا بکەن و پێکەوە و بەیەک وتار نەوەکو هەر لایەنە و بەجیا سەردانی لایەنە ئێراقیەکان بکەن و فشار درووست بکەن تاوەکو یاساکە خواستەکانی هەرێمی کوردستان لەبەرچاو بگرێت. 

هه‌روه‌ها دیاریكرد: ئەگەر حکومەتی هەرێم ناچاریش بێت رێکەوتنەکە وەکو خۆی جێبەجێ بکات، کە لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بریاری لەسەر درا، ئەوا حکومەتی ئێراقی تەنها چەند مانگێک پابەندی رێکەوتنەکە دەبێت، واتە تەسلیمکردنی ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت و پێدانی ٥٠٪ داهاتی خاڵە سنوریەکان بە حکومەتی ئێراقی بە واتای ئەوە نایەت حکومەتی ئێراقی پابەند دەبێت بە ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان، ئیتر کارتی بودجە بووە بە بەهێزترین چەک بەدەستی حکومەتی ئێراقییەوە لەبەرامبەر هەرێمی کوردستان و قەوارەی هەرێمی کوردستان، ئەوان هیچ کات پابەندی هیچ رێکەوتنێک نابن تا کۆتایی، بەڵکو تا ئەو کاتەی کە کاریگەری لەسەر دۆخی خۆیان نابێت، بۆیە ئەگەرێکی زۆر بەهێز هەیە لە ماوەی داهاتوودا بەهۆی کەڵەکەبوونی قەرزێکی زۆر و بوونی گەندەڵی و ناشەفافیەت، ئێراق توشی قەیرانێکی قوڵی دارایی ببێت و تەنانەت بەهای دراوەکەشی لە دەست بدات کە دەبێتە هۆی هەڵئاواسان، هەر بۆیە لە دۆخێکی وادا کە حکومەتی ئێراقی خۆی گیرۆدەی قەیرانێکی قوڵی ئابووریە، هیواکان زۆر لێڵن سەبارەت بە پابەند بوون بە هەر رێکەوتنێک، بەهیچ شێوەیەک هەرێم نابێت پشت بەم رێکەوتنە ببەستێت، بەڵکو پێویستە ئابوری سەربەخۆی خۆی برەو پێبدات. 

دكتور نه‌به‌ز نه‌وزاد له‌ كوتاییدا ئه‌وه‌شی خسته‌روو: ئابوری سەربەخۆ باشترین بژاردەیە و گرنگە حکومەتی هەرێم بە لاوازیەوە هیچ رێکەوتنێکی درێژخایەن لەگەڵ حکومەتی ئێراقدا نەکات، کێشە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بەهۆی ئابوری سەربەخۆوە نییە، بەڵکو ئابوری سەربەخۆ هەنگاوێکی گرنگ و بوو و کوردستانی لەرووی ئابووریەوە تا ئاستێکی زۆر بەروەپێشەوە برد، بەپێچەوانەوە، کێشەی سەرەکی نەبوونی پلانی ستراتیژی و خراپ بەرێوەبردنی داهات و خەرجیەکانە، هەر بۆیە گرنگە حکومەتی هەرێم بەردەوام بێت لەسەر ئابوری سەربەخۆ بەڵام بەجۆرێک شەفافیەت پەیرەو بکات لە کۆکردنەوەی داهاتەکان، یاسای چاکسازی وەکو خۆی جێبەجێبکرێت، ئەوانەی زیاتر لە موچەیەکیان هەیە ببردرێت و لیستی موچە خاوێن بکرێتەوە و داهاتی خاڵە سنوریەکان رێکبخرێت و رێگری لە قاچاخچیەتی سنورەکان بگیردرێت تاوەکو داهاتەکەی بگەرێتەوە خەزێنەی حکومەت و برەو بە کەرتەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵ بدرێت و دەرمالەکان رێکبخرێت و حکومەت پشكی چەند کۆمپانیایەک بکرێت و گەندەڵی بنەبر بکرێت و کۆمەلێک هەنگاوی تری چاکسازی بنرێت، ئەگەر ئەم هەنگاوانە بنرێت داهاتی حکومەت زۆر زیاتر دەبێت لەوەی لە بەغدا وەریدەگرێت و دەتوانێت سەربەخۆیانە مامەڵە بکات، هەر هەنگاوێک بەرەو بەغدا لە زیانی کورد تەواو دەبێت لە درێژ ماوەدا، بەڵکو ئێمە پێویستمان بە رێکخستنەوەی ماڵی خۆمانە و گرنگە لەرووی ئابوری و کارگێری و سیاسییەوە چیتر هەڵە نەکەین و کەسانی پسپۆرت بهێندرێتە پێشەوە.





ئەم هەواڵە 619جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad