ZNA – هەولێر هەفتانە لیستی فیلمە پڕداهاتەکانی ئەمریکای باکوور بڵاودەکرێتەوە و داهاتی فیلمەکان لە سینەماکاندا بۆ میدیاکان ئاشکرا دەکرێت.
فیلمی ئەنیمەیشن "The Croods: A New Age" سێ هەفتەیە بەسەر یەکەوە لە ریزبەندی یەکەمی لیستی فیلمە پڕداهاتەکانی ئەمریکای باکووردایە کە بە بۆکس ئۆفیسی ئەمریکا دەناسرێت.
ئەم بەرهەمە لە سێیەم هەفتەدا یەک ملیۆن و 300 هەزار دۆلاری ئەمریکی بەدەستهێناوە و کۆی داهاتی لە ماوەی سێ هەفتەدا 24 ملیۆن و 300 هەزار دۆلارە.
کۆی داهاتی فیلمەکە لە سینەماکانی جیهاندا 76 ملیۆن و 600 هەزار دۆلارە.
ئەم هەواڵە 130جار خوێندراوەتەوە |