ZNA- هەولێر
فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقی فیدراڵ، به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ سه‌ردانه‌كەی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیران بۆ توركیا، ئەمڕۆ گەیشتە ئەنقەرە.
حەسەن جەنابی، باڵیۆزی عێراق لە ئەنقەرە لە ھەژماری خۆی لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبووك نووسیویەتی، ئەمرۆ پێشوازیم لە فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و شاندی یاوەری کرد.
جەنابی، رایگەیاندبوو، مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لەسەر بانگھێشتی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا رۆژی ١٧ ئەم مانگە سەردانی ئەنقەر دەكات.
ئەم هەواڵە 301جار خوێندراوەتەوە |