English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژمارەیەك بارەگای حەشدی شەعبی لەبەغدا داخران
یەكێك لەبارەگا داخراوەكانی سەرایا خوراسانی
2020-12-16 [07:37 AM]

​ZNA – هەولێر


حەشدی شەعبی لەبارەی ئۆپەراسیۆنەكەیان بۆسەر بارەگاكانی سەرایا خوراسانی رایگەیاند، ژمارەیەك بارەگای ئەو ڕێكخراوەیان داخست .

راگەیاندنی دەستەی حەشدی شەعبی بڵاویکردەوە، لە ئۆپەراسیۆنی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی حەشدی شەعبی لە چەند رۆژی رابردوودا بۆ سەر سەرایا خوراسانی، شەش بارەگای ئەو هێزە لە ناوچەکانی کەرادە و جادرییەی بەغدا داخراون و ژمارەیەک "سەرپێچیکارانی سیستەم و یاسا"ش دەستگیرکراون.

دەستەی حەشدی شەعبی ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمە رێکاری رۆتینییە لە چوارچێوەی رێنماییەکانی سەرکردایەتیی حەشدی شەعبی دایە، کە داوا دەکات بەدواداچوون و لێپرسینەوە لەگەڵ هەر کەسێک بکرێت کە  سیستەم پێشێل دەکات

حەشدی شەعبی ئەو هەواڵ و دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باس لە کوژرانی ژمارەیەک چەکدار دەکەن لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا یان ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەکەن، کە هۆکاری سیاسی لە پشت ئۆپەراسیۆنەکە بووبێت.

لە پرۆسەیەکی نهێنییدا، دەستەی ئاسایشی حەشدی شەعبی، لە دەستگیرکردنی ئەندامە دیارەکانی میلیشیای سەرایا خوراسانی بەردەوامە، کە پەیوەندییەکی پتەوی بەئێرانەوە هەیە و تۆمەتبارە بە سەرکوتکردن و دەستدرێژی بۆ سەر چالاکوانانی سڤیل لە عێراقدا.

 

 





ئەم هەواڵە 277جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad