English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەربەست لەزگین : پێشمەرگە ناچار بووە وەلامی ھێرشەکانی پەکەکە بداتەوە
2020-12-16 [08:36 AM]

ZNA- ھەولێر


بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەێنێت رێگا نادەین ھیچ کەسێک بە نایاسایی بێتە ناو خاکی ھەرێمی کوردستانەوە پێشمەرگەی ناچاربوو رووبەرووی چەکدارانی پەکەکە ببێتەوە .


سەربەست لەزگین بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە لە کۆنگرەێکی رۆژنامەوانی رایگەیاند پەکەکە کێشەی بۆ ژمارەێکی زۆر گوندی ناوچە سنورییەکان دروست کردووە رێگایان لە ئاوەدانکردنەوەی ئەو گوندانە گرتووە .


بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە گوتیشی سەبارەت بە رووداوی چەند رۆژێک پێش ئێستا لە گوندێکی سەر بە ئامێدی ئۆتۆمبێلێکی پەکەکە لە بازگەی ھێزەکانی پێشمەرگەی داوە دواتر ھێرشیان کردۆتە سەر ھێزەکانی پێشمەرگە بەداخەوە لەو رووداوە ئەفسەرێکی ھێزەکانی پێشمەرگە گیانی لە دەستدا .


سەربەست لەزگین گوتیشی راستی رووداوەکانی ئامێدی شێوێنراوە سەبارەت بە گوتەکانی مەزلوم عەبدی ئەوە شتێکی ئاشکرایە کە ئەوان ئازاد نین لە قسەکانیاندا ھەموو لێدوانەکانیان لە قەندیلەوە بۆیان دەنێردرێت .


لە بەشێکی تری قسەکانی دا سەربەست لەزگین گوتی دوای ئەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەستی کرد بە خزمەتگوزاری بەلام پەکەکە رێگر بوو خزمەتگوزاری بگاتە ٥٠٠ گوندی ناوچا سنورییەکان نەک ھەر رێگریان لە خزمەتگوزاری کردووە رێگایان بە ھاولاتیانی ئەو گوندانەش نادات بگەرێنەوە سەر گوندەکانیان .


بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە راشیگەیاند دووبارە بە پەکەکە رادەگەێنین ئێوە جورئەتان بەخۆتان داوە ھێرش بکەنە سەر ھێزەکانی پێشمەرگە ھیوادارین دواین رووداو بێت ئێمە بە مافی خۆمان دەزانین ھەر ھێرشێک بکرێتە سەر خالی ھێزەکانی پێشمەرگە بە تونترین شێوە وەلام بدرێتەوە .





ئەم هەواڵە 238جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad