English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كونسوڵی به‌ریتانیا له‌ هه‌ولێر: په‌كه‌كه‌ رێكخراوێكی تیرۆریستییه‌ نابێت له‌ هه‌رێمی كوردستان بوونیان هه‌بێت
2020-12-16 [09:06 AM]

ZNA-هەولێر


سه‌ركونسوڵی به‌ریتانیا له‌ هه‌ولێر رایگه‌یاند: په‌كه‌كه‌، رێكخراوێكی تیرۆریستییه‌ كه‌ نابێت له‌ هه‌رێمی كوردستان بوونیان هه‌بێت.

جێمس تۆرنتۆ، سه‌ركونسوڵی به‌ریتانیا له‌ هه‌ولێر، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌ رێگه‌ی تویته‌ر، سه‌ره‌خۆشه‌ی له‌ خانه‌واده‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ كرد كه‌ له‌ ئه‌نجامی پێكدادانێكدا له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌ ؛گیانیان له‌ده‌ستدابوو.

تۆرنتۆ له‌مباره‌یه‌وه‌ گوتیشی: په‌كه‌كه‌، رێكخراوێكی تیرۆریستییه‌ كه‌ نابێت له‌ هه‌رێمی كوردستان بوونیان هه‌بێت.

له‌چه‌ند شه‌وی رابردوو له‌ گوندی سه‌رگه‌لێی سه‌ر به‌ قه‌زای ئامێدی چه‌ند چه‌كدارێكی په‌كه‌كه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر‌ خاڵێكی پشكنینی پێشمه‌رگه‌ و پێشمه‌رگه‌یه‌ك دوای برینداربوونی  شه‌هید بوو.

شایه‌نی باسه‌ مانگی رابردووش له‌ ده‌ڤه‌ری سنووری پارێزگای دھۆك گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌  چه‌ندین ھێرشیان كرده‌ سه‌ر ھێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هید بوو یه‌كی دیكه‌ش برینداربوو.





ئەم هەواڵە 385جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad