English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئافره‌تێك بە چەقۆ لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا
2020-12-16 [09:08 AM]

ZNA-هەولێر



ئافره‌تێكی لاوی  خەڵکی شاری دێولانی پارێزگای سنە بە دەستی هاوژینەکەی کوژرا.

 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌، کاتژمێر 9ی شەوی دووشەممە ئافره‌تێكی تەمەن 21ساڵی خەڵکی گوندی (تیلەکۆ)ی سەر بە شاری دێولان بە ناوی (ئازادە مروەتی)، بە دەستی هاوژینەکەی کوژرا. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دێولانەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاندووه‌ ، ئازادە مروەتی بە زەبری چوار چەقۆ کە لە لایەن هاوژینەکەیەوە کە لە جەستەی دراوە، کوژراوە. 

 ڕاشیگه‌یاندووه‌ ، ئازادە لەگەڵ هاوژینەکەی خزمایەتییان هەبووە و چەند مانگ لەمەوبەر ژیانی هاوبەشیان دەست پێ کردووە. 

هه‌نگاو ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات ، كه‌ هاوژینی ئەو  ئافره‌ته‌ کە هێشتا ناسنامەی ئاشکرا نەبووە، بریندار بووە ئەو شەوی ڕابردوو وتبووی دوو پیاو ژنەکەمیان کوشتووە و خۆمیان بریندار کردووە، بەڵام ئەمڕۆ دانی پێدا ناوە کە خۆی ئازادەی کوشتووە.





ئەم هەواڵە 994جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad