ZNA - هه‌ولێر
وه‌زیری ته‌ندروستی سعودیه ته‌وفیق ره‌بیعه رایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م كاروانی پێكۆتهی كۆرۆنا گه‌یشته وڵاته‌كه، به‌پێی پلانی وه‌زاره‌ت ده‌ست به كوتان ده‌كرێت.
ئاژانسی هه‌واڵی "واس" بڵاوی كرده‌وه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سعودیه رایگه‌یاندووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی له رێگه‌ی ئه‌پلیكه‌یشنی "سحه‌تی" خۆیان تۆمار كردوه بۆ ئه‌وه‌ی پێكوته‌ی كۆرۆنا به‌ده‌ست بێنن، له دوێنێوه تاكو نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ گه‌یشته زیاتر له 150 هه‌زار كه‌س.
ته‌ندروستی سعودیه داوای له سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كردوه خۆیان تۆمار بكه‌ن تاكو له ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ پارێزراو بن.
تاكو ئێستا زیاتر له 360 هه‌زار كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و 351 هه‌زار كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه، هه‌ر به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه شه‌ش هه‌زار و 69 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه.

سپۆتنیك
ئەم هەواڵە 169جار خوێندراوەتەوە |