ZNA - هه‌ولێر
ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه له شاری وهان سەربە ویلایه‌تی هوبی رۆژهەڵاتی چین سه‌ری هه‌ڵدا و دواتر هه‌موو جیهانی تهنیيهوه، ٧٣ ملیۆن و ٨٠٩ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند.
ماڵپه‌ڕی Worldometer كه رۆژانه له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری جیهان زانیارییه‌كانی نوێ ده‌كاته‌وه، بڵاویکردەوە کە تا ئێستا، یه‌ك ملیۆن و ٦٤١ هه‌زار و ٧٤١ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی تووشبووانیش بۆ ٧٣ ملیۆن و ٨٠٩ هه‌زار و ٧٤١ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
تا ئێستا ٥١ ملیۆن و ٨١٩ هه‌زار و ٥٥١ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه.
كۆرۆنا به‌توندترین شێوه كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا به جۆرێك تا ئێستا، ١٧ ملیۆن و ١٤٣ هه‌زار و ٧٧٩ حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه لەو وڵاتە تۆمار كراوه و ٣١١ هه‌زار و ٦٨ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به دوای ئه‌مریكاشدا هیندستان به تۆماركردنی نۆ ملیۆن و ٩٣٢ هه‌زار و ٩٠٨ حاڵه‌ت له ریزی دووه‌مدا و به‌ڕازیلیش به تۆماركردنی شه‌ش هه‌زار و ٩٤٧ هه‌زار و ٢٥٨ حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا له ریزی سێیه‌مدا دێت.
له رووی تۆماركردنی به‌رزترین حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدان به‌و په‌تا جیهانگیرهیش به دوای ئه‌مریكادا، به گیانله‌ده‌ستدانی ١٨٢ هه‌زار و ٨٥٤ كه‌س به‌ڕازیل له ریزی دووه‌م و به گیانله‌ده‌ستدانی ١٤٤ هه‌زار و ١٣٠ كه‌سیش هیندستان له ریزی سێیه‌مدا دێت.
له هه‌رێمی كوردستانیش بارودۆخ به‌مشێوه‌یه:
aa
ئەم هەواڵە 172جار خوێندراوەتەوە |