English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە و لیڤەرپول رکابەری لەسەر یاریزانێک دەکەن 
2020-12-16 [02:10 AM]

ZNA- ھەولێر


یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی ھاتە نێو کێبڕکێی یانەی بەرشەلۆنە لەسەر بەدەستھێنانی تواناکانی بەرگریکارێکی مانشستەر ستی . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی سپۆڕتی کەتەلۆنی ، یانەی لیڤەرپول ھەوڵدەدات لەماوەی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان گرێبەست لەگەڵ ئیریک گارسیا بەرگریکاری یانەی مان ستی مۆربکات . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، یانەی بەرشەلۆنە ھاوینی رابردوو گرێبەست لەگەڵ گارسیا مۆربکات ، بەڵام بەرپرسانی مان ستی بە بۆندەکە رازی نەبوون ، بەرپرسانی بەرشەلۆنە بە نیازن جارێکی دیکە لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان بۆندێک پێشکەش بە مان ستی بکەنەوە بۆ گواستنەوەی گارسیا . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، بۆندی گارسیا لە ھاوینی داھاتوو لەگەڵ یانەی مان ستی کۆتایی دێت و ئەو کاتە یاریزانەکە دەتوانێت بە گرێبەستی سەربەست یانەکەی جێ بھێلێت ، بەڵام پێشبینی دەکرێت لەماوەی گواستنەوەی زستانە گارسیا مان ستی جێ بھێلێت . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 916جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad