English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە ئێران لە بارەی شەوی یەڵداوە هوشداری دەدرێت
رازاندنەوەی سفرەی شەوی یەڵدا لە ئێران
2020-12-16 [02:48 AM]

​ZNA - هەولێر


ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە تاران لەبارەی شەوی یەڵداوە ھۆشداری دەدات.

نادر تەوەكولی، جێگری بەرپرسی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە تاران ڕایگەیاند، دوای ماوەیەك دابەزینی ژماره‌ی تووشبوون بە كۆرۆنا لە تاران تا ئاستێك توانیویانە دۆخەكە كۆنترۆڵ بكەن، بەڵام ترسیان ھەیە لەگەڵ ھاتنی شەوی یەڵدا دۆخەكە لەدەست دەربچێتەوە.

تەوەکولی، رەخنە‌ی لە شێوازی كردنەوەی بازاڕی تاران و ھەڵگرتنی بەشێك لەو رێکارانەی گرت و رایگەیاند، كردنەوەی بازارەكان بووەتە ھۆی ئەوەی ھاوڵاتیان پابەندی قەدەغەی ھاتوچۆی شەوانە نەبن كە لە كاتژمێر ٩ی شەوەوە هەتا ٤ی بەرەبەیانیان راگەیەندراوە.

شەوی یەلدا ئاخرین شەوی پاییز و سەرەتای وەرزی زستان و  درژێژترین شەوی ساڵە. لە زمانی کوردیدا "شەوزستان"یشی پێدەگوترێت. ئێرانیەکان لەم شەوەدا بە دانانی شەوچەرەی وەک شووتی و هەنارو چەرەزات، لە دەوری یەک کۆدەبنەوە. بەرپرسانی ئێرانی دەڵێن کۆبوونەوەی چەند خێزانێک لە دەوری یەکتر لەم شەوەدا ئەگەری تووشبوونی خەڵێکی زیاتر بە ڤایرۆسی کۆرۆنای لێدەکەوێتەوە.





ئەم هەواڵە 145جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad