English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
محسن دۆسکی: کۆمپانیاکانی سکیۆرتیەکاندا و پێویستى بە رێکخستنەوە هەیە
2020-12-16 [03:12 AM]

ZNA-هەولێر


 

ئەندامێکى لێژنەى ناوخۆى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند دوو پڕۆژە یاسا ئامادە کراون بۆ رێکخستنەوەى کارى کۆمپانیا ئەمنییەکانى هەرێمی کوردستان، چونکە ئاڵۆزیى و ناڕێکى زۆر لە کۆمپانیا ئەمنییەکان هەیە و پێویستى بە رێکخستنەوە هەیە.

موحسین دۆسکی، ئەندامى لێژنەى ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکانى پەرلەمانى کوردستان بە ئاژانسی هەوای زاگرۆسی  راگەیاند: وێڕاى هەبوونى ژمارەیەکى زۆر پۆلیس و ئاسایش و پێشمەرگە و زێرەڤانى و پاسەوانى تایبەت لە هەرێمى کوردستان، ژمارەیەکى زۆریش کۆمپانیاى ئەمنى هەن کە لەلایەن کەرتى تایبەتەوە سەرپەرشتى دەکرێن و پاسەوانى دامەزراوەکان دەکەن، بەڵام ناڕێکى و ئاڵۆزییەکى زۆر لە کارى کۆمپانیا ئەمنییەکاندا هەیە و پێویستى بە رێکخستنەوە هەیە".

دۆسکی گووتی: "بە ئامانجى رێکخستنەوەى کارى کۆمپانیا ئەمنییەکانى کوردستان دوو پڕۆژە یاسا لەلایەن وەزارەتى ناوخۆ و لێژنەى ناوخۆى پەرلەمانەوە ئامادەکراون، ئێمە ئامانجمانە بە یاسا کارى کۆمپانیاکانى ئەمنى رێک بخرێتەوە و ئەو کەموکوڕییانەى لە کۆمپانیاکان هەن نەمێنن و دووبارە رێک بخرێنەوە".

هەروەها محسن دۆسکی ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو گووتی:" ژمارەیەکى زۆرى هێزى ئەمنى لە حکوومەت مووچە وەردەگرن بۆیە پێویستیمان بەو هەموو کۆمپانیا ئەمنییە نییە، دەکرێ بۆ پاسەوانیکردنى دام و دەزگاکان سوود لە پۆلیس و ئاسایش و پێشمەرگە وەربگیرێت".

 

دڵشاد یونس ھەرکی





ئەم هەواڵە 478جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad