English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شوان زراری بۆ ئاڵا تاڵەبانی: میللەت بە ئەسەدییەكی خیانەتكار سەیرت دەكات
2020-12-16 [03:24 AM]

ZNA-هەولێر


 

ئەندامێكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان وەڵامی یەكێك لە سەرانی تاقمی خۆفرۆشی ١٦ی ئۆكتۆبەر دەداتەوە و وەبیری دێنێتەوە كە لەو كاتەوەی بۆتە ئاڵا ئەسەدی، متمانەی میللەتەكەی لەدەست داوە.
ئاڵا تاڵەبانی كە لەسەر لیستی عەرەبە شۆڤێنییەكانی بەغدا توانی كورسییەكی پەرلەمانی عێراق بەدەست بهێنێت كە ئێستاش گومان لەسەر چۆنیەتیی گەیشتنی بە كورسییەكەی و سەفەقاتی ژێر بە ژێر هەیە، لە دوایین لێدوانیدا هاوشێوەی پەرلەمانتارە كوردە نەیارەكانی هەرێمی كوردستان كە لە بەغداوە هەموو وەزیفەیان بۆتە دژایەتیكردنی هەرێم، هێرشی كردۆتە سەر حكوومەتی هەرێمی كوردستان.

شوان كەریم، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: هەموو كەس باسی متمانە بكات و ڕەخنە بگرێت، ئاڵا تاڵەبانی نابێت قسە بكات، ”مەگەر هەر ئەو ئاڵا تاڵەبانییە نەبوو لەسەر تەلەڤزیۆن دەیگوت ئێمە سەر بە ڕەچەڵەكی بەنی ئەسەدی عەرەبی شیعەین و لە سەردەمی خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەردا ببووە كەواسووری بەرلەشكر و میلیشیاكانی حەشدی شەعبی بەسەر دەكردەوە؟ هەر ئەو ئەسەدییە نەبوو لەسەر بەلەكۆنەی شووقەیەكەوە سروودی مەوتینیی عێراقی دەگوتەوە؟ ئێستا بە چ ڕووێكەوە باسی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و متمانە دەكات؟“.

شوان زراری گووتی: كە خەڵكی ئاڵا تاڵەبانی بە ئەسەدییەكی خیانەتكار سەیر دەكات و كردوویانە بە پێوەر كە ئەو هەرچییەك بڵێت، بە تەواوی پێچەوانەكەی ڕاستە.

هەروەها شوان زراری ئەوەشی بۆئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی خستەروو گووتی: ”حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی ئەو شاندەی ناردوویەتیە بەغدا، هەموو ئامادەییەكی بۆ ڕێككەوتن نیشان داوە و بەغدا لەوەش دڵنیایە كە هەرێمی كوردستان پابەند دەبێت بە ڕێككەوتنەكانیەوە، بەڵام كە هێشتا ڕێككەوتن نەكراوە، لەبەر چەند هۆكارێكە، یەكێكیان ئەوەیە كە شۆڤێنییەكان دەیانەوێت لە ڕێگەی مووچەوە لە فشارخستنە سەر هەرێمی كوردستان بەردەوام بن، یەكێكی دیكەش ئەوەیە كە كەسانی وەك ئاڵا تاڵەبانی زۆریان هەوڵداوە تاوەكوو یەكڕیزیی ناوخۆیی لە كوردستان تێكبدەن و بەغداش ئەمە دەزانێت“.
ئەو ئەندامەی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان داوای لە ئاڵا تاڵەبانی كرد، جارێكی دیكە پێش ئەوەی قسە لەسەر حكوومەتی هەرێمی كوردستان بكات، سەیرێكی خۆی بكات و بزانێت كە میللەت گوێ لە كەسانی خیانەتكار ناگرێت.

دڵشد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 559جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad