English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەترسییەکانی زیادەرەویکردن لە خواردنی سیر و پەتاتە
2020-12-16 [03:31 AM]

ZNA ــ هەولێر


بەشێک لە پسپۆڕانی بواری خۆراکیی پێیان وایە سیر لەگەڵ ئەوەی ماددەیەکی سوودبەخشە بۆ مرۆڤ، بەڵام ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە ئەگەر بێت و بەلێزانانە نەخورێت و زیادەڕەوی لە خواردنیدا بکرێت، زیانەکانی لەسوودەکانی زیاتر دەبێت.

لەوبارەیەوە ئینا زیکیتا خانمە پسپۆڕی رووسی لەبواری خۆراکیی دەڵێت نابێت ئەوکەسانەی برینی گەدە و هەوکردنی پەنکریاس و بەردی زراویان هەیە برێکی زۆر سیر بخۆن، ئەویش لەبەرئەوەی هانی دەردانی بڕێکی زۆر ترشی گەدە دەدات و نیشانەکانی ئەو نەخۆشیانە قورستر دەکات.

هەروەک یلینا گۆبکینا خانمە پسپۆڕی کوێرە گڵاندەکان لە رووسیا هەڵسەنگاندنی بۆ شێوازی لێنان و خواردنی پەتاتە کردووە و رایگەیاندووە کە ناکرێت پەتاتە بە توێکڵەوە بخورێت، لەبەرئەوەی لەتوێکڵەکەیدا بڕێکی زۆر ماددەی زیانبەخشی خاک و هەوای تێداکۆدەبێتەوە.

ئەو گۆبکینا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە باشترە پەتاتە پاکبکرێت و بەهەڵم بکوڵێنرێت، لەبەرئەوەی لەوکاتەدا زۆرترین بری ماددە سوودبەخشەکانی تێدا دەمێنێتەوە بەتایبەت پۆتاسیۆم و سۆدیۆم و ڤیتامین B6.





ئەم هەواڵە 226جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad