ZNA - هەولێر
له ئیستانبوڵ ھەژدە كەس بە تۆمەتی ئەندامبوون لە رێكخراوی داعش ده‌ستگیركران.
بە گوێرەی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، ئاسایشی ئیستانبوڵ به هاوكاری له‌گه‌ڵ هێزێكی تایبه‌تیی پۆلیس، هاوكات چه‌ند ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆ سه‌ر چه‌ند شوێنێكی شاره‌كه ئه‌نجامداوه و له‌م هەڵمەتەدا ١٨كەسیان بە تۆمەتی ئەندامبوون لە رێكخراوی داعش دەستبەسەر كردووه.
لە هەواڵی میدیاکانی تورکیا ئاماژە بەمەش کراوە، دەسگیرکراوان بەمەبەستی لێكۆڵینەوەی زیاتر ره‌وانه‌ی ئاسایشی گشتیی ئیستانبووڵ كراون.
ئەم هەواڵە 142جار خوێندراوەتەوە |