English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەیامێک لە  سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە دەربارەی ھێرشی یەپەگە بۆ سەر ھێزەکانی پێشمەرگە
2020-12-16 [03:48 AM]

ZNA- ھەولێر




شەوی ڕابردوو گرووپێک لە چەکدارانی یەپەگە ھەوڵیاندا بە شێوەیەکی نایاسایی لە سوریاوە بێنە ناو خاکی ھەرێمی کوردستانەوە، ئەمەش پێچەوانەی ڕێنمایی و یاساکانی ئێمە و یاساکانی پاراستنی سنوورە، بۆیە لە لایەن ھێزە ئەمنییەکانمان ڕێگرییان لێکرا.

دواتر ھێزێکی زۆرتری یەپەگە، بە چەکی قورسەوە ھێرشیان کردە سەر بنکەیەکی پێشمەرگە و ، ھێزی پێشمەرگەش ، دەمودەست وەڵامیان دانەوە و  ھێرشەکەی یەپەگەیان تێکشکاند.

من بە تووندترین شێوە، ئەم ھێرشە  شەرمەزار دەکەم کە پێشێلکارییەکی ئاشکرا و یاسایی خاکی ھەرێمی کوردستان و دەسەڵاتی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە .
داوا لە دۆست وھاوبەشەکانمان لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکەم، دڵنیایی بدەن کە یەپەگە ئەو جۆرە دەستدرێژییانە دووبارە ناکاتەوە و ڕێگەش نەدەن یارمەتیی وڵاتانی بیانی بۆ ھێرشکردنە سەر خاکی ھەرێمی کوردستان بەکاربھێنن. بێگومان  دووبارەبوونەوەی ھەر ھێرشێکی لەم شێوەیە، زیانی زۆر بە ئاسایشی ناوچەکە دەگەیەنێت.

ستایشی پێشمەرگە قارەمانەکانیش دەکەم کە ھەموو ڕۆژێک ، ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسی لە پێناو پاراستن و سەلامەتی ئێمە.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
٢٠٢٠/١٢/١٦





ئەم هەواڵە 424جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad