English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەیاننامەی یەکێتی قوتابیانی کوردستان، بەبۆنەی (٧٥)ھەمین ساڵڕۆژی ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان
2020-12-16 [07:52 AM]

ZNA- ھەولێر



سڵاوی زانست و خەبات....
ئەمڕۆ ٧٥ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر یەکێک لە رۆژە پیرۆز و مێژووییەکانی نەتەوەکەمان، کە لە (١٧ی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٤٥) شۆڕشگێڕانی نەتەوەکەمان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان، لە ڕێورەسمێکی مێژوویی شکۆدار و پیرۆزدا، بە ئامادەیی پێشەوا قازی محەمەد و سەرکردایەتیی ئەوکاتەی کورد و بە بەشداری خەباتگێڕانی پارچەکانی دیکەی کورد، ئاڵای کوردستانیان لە (مەھاباد) ھەڵکرد.
کوردستانیانی ئازیز....
٧٥ ساڵی ڕابردوو، لە مێژووی گەلەکەمان، مێژووی قوربانیدان و کۆڵنەدان بووە. بۆ بەرزڕاگرتنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان، بۆ زیاتر شەکانەوەی ئاڵای نەتەوەییمان، ٧٥ ساڵ خوێنمان داوە، زنجیرەیەک لە ماڵوێرانی و دەربەدەرییمان چەشتووە. ھەر لەو پێناوەدا پارێزگاری لەو دەستکەوتانەی خەباتگێڕانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان سەریان بۆی ناوەتەوە، ئەرکی سەرشانی ھەموومانە. پاراستنی ئاسایش و ئارامی کوردستانمان کاری لە پێشینەی ھەموومانە.
ئێمە لەگەڵ ئەزموونی حکومڕانی خۆماندا دەیان دوژمنی دەرەکیی و چەندینی ناوخۆییمان ھەن، کە بەداخەوە دوژمنانی ناوخۆ بوونە بە گڕی ئەم ململانێیە و نیشتمان و کوردستان دەکەن بە سوتماک و برینی گەورەتری تێدا دروست دەکەن.
ئێستا کە جیھان و ناوچەکەی ئێمەش بە دۆخێکی ھەستیاردا تێدەپەڕێت، یەکگرتوویی و یەکدەستیی و یەکھەڵوێستی بۆ ئێمەی کوردستانی، پێویستییەکی حەتمییە و وەفا و ڕێزە بۆ خەباتگێڕان و خۆبەختکەرانی ئاڵای پیرۆزی کوردستان.
قوتابیانی سەرەڕم...
نەتەوەی بێ ئاڵا، بێ بوونە. بوونمان لە پیرۆزییەکان و ئاڵای نەتەوەیی و خەباتی کوردستانییانەمان دایە. ئەمڕۆ لە سایەی ئەزموونی حکومڕانی ھەرێمی کوردستاندا لە خەباتی چەکدارییەوە پێمان ناوەتە خەباتی مەدەنییانە. بۆیە پاراستنی ئەو ئەزمون و دەستکەوتانە، پارێزگارییە لە خەون و خوێنی دەیان نەوەی قوربانیدەر و نیشتمانپەروەر.
قوتابیانی ھێژا....
لەم بۆنە پیرۆزەدا داواکارین لە قوتابیان و کوردستانیان بە ھەموو پێکھاتەکانییەوە، لە ھەر کوێیەک ھەن، بەھەر شێوەیەک دەکارن، بەشکۆوە بڕواننە ساڵڕۆژی ھەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان و بەرز ڕایبگرن.  داواکارین کوردستانیان لە ھەر چوار پارچەکەی کوردستان و جیھان، ئەم رۆژە وەکو ڕۆژانی ئاسایی تر بەڕێنەکەن و گرنگی تەواوی پێ بدەن.
ھەزاران سڵاو لە خۆبەختکەرانی ئاڵای پیرۆزی کوردستان....
نەمری بۆ شەھیدانی رێگای رزگاری کوردستان...
بەرز و شەکاوە بێ ئاڵای پیرۆزی کوردستان...
بەڵێ بۆ سەربەخۆیی کوردستان...
یەکێتی قوتابیانی کوردستان 
مەکتەبی سکرتاریەت
٢٠٢٠.١٢.١٦





ئەم هەواڵە 541جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad