ZNA - هەولێر
ئەمریکا گروپێکی بەحرەینی سەر بە ئێرانی خستە لیستی گەمارۆکانییەوە. ئەم گرووپە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن و لە بەحرەین چالاکی تێکدەرانەیان ئەنجامداوە.
مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، گروپی سەرایا موختار لە بەحرەین لە لایەن ئێرانەوە پاڵپشتی ماددی و لۆجستی دەکرێت و لەم وڵاتە چەندین هێرشیشیان کردووەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا.
دوورگەی بەحرەین ناوەندی فەرماندەیی هێزی پێنجەمیی دەریایی ئەمریکایە.
مانگی رابردوو حکومەتی بەحرەین رایگەیاند، گرووپێکی ٥١ کەسییان دەستگیرکردووە کە بە پاڵپشتیی سوپای پاسدارانی ئێران لە نزیک سنوورەکانی ئەم وڵاتە جێگیرکراون.
ئەم هەواڵە 169جار خوێندراوەتەوە |