ZNA ــ هەولێر
پزیشکانی زانکۆیەکی بەریتانی رایدەگەیێنن ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا هێشتا لە زیادبووندایە بە جۆرێک بەگوێرەی خەمڵاندنەکانی ئەوان لە هەر پێنج خولەکێکدا دوو کەس تووشی کۆرۆنا دەبن.
بۆردی تەندروستی زانکۆی سوانسیا بەی لە وەیلز لە بەریتانیا بڵاویکردووەتەوە لە ناوچەکەیان هەموو چالاکییەک و نەشتەرگەرییەک دواداخەن ئەمەش بەهۆی زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا.
بەگوێرەی ئەو راگەیێندراوی زانکۆکە بڵاویکردووەتەوە، هەڵکشانی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا بە جۆرێکە کە بۆیان دەرکەوتوە لە هەر پێنج خولەک دوو کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن.
پزیشکانی بەریتانیاش هۆشداریان داوە لە هاتنی کریسمس و ئاهەنگەکانی سەری ساڵ و رایانگەیاندووە کە دەبێت خەڵکی بە هەموو شێوەیەک لە ماڵەکانیان بمێننەوە و رێگە نەدرێت قەرەباڵخی دروستببێت، ئەمەش چونکە هێشتا بەریتانیا یەکێکە لەو وڵاتانە ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا بەردەوامە لە زیادبوون
ئەم هەواڵە 223جار خوێندراوەتەوە |