ZNA- هەولێر
مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت، بە مەرج ئامادەن پەیوەندییەکانیان لەگەڵ فەرەنسا ئاساییبکەنەوە.
چاوش ئۆغڵوو دەڵێت بەو مەرجەی فهرهنسا گۆڕانکاری لە هەڵوێستەکانی بەرانبەر بە ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا لە سووریا بکات، ئەوان ئامادەن پێوەندییەکانیان گەڵ ئەم وڵاتە ئاسایی بکەنەوە.
وەزیری دەرەوەی تورکیا گوتی، پێویستە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان به تایبهت فەرەنسا گۆڕانکاری لە سیاسەتەکانیدا بکات.
لە ماوەی رابردوودا بەهۆی لێدوانی سەرۆکانی فەرەنسا و تورکیا، نێوانی ئەم دوو وڵاتە گرژیی تێکەوت و فەرەنسا لە یەکێتی ئەوروپا کار بۆ سەپاندنی سزا بەسەر ئەنقەڕە دەکات.
ئەم هەواڵە 238جار خوێندراوەتەوە |