English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆلیسی ھەولێر دەست بەسەر ١٢ ئۆتۆمبێل دا دەگرێت
2020-12-18 [03:40 AM]

ZNA- ھەولێر



گوتەبێژی پۆلیسی ھاتووچۆی ھەولێر باس لەوە دەکات لە ھەلمەتێک دا توانیمان دەست بەسەر ١٢ ئۆتۆمبێل دا بگرین   کە خەریکی بەرتەناش لێدان لەسەر شەقامەکان .


مقەدەم فازڵ حاجی گوتەبێژی پۆلیسی ھاتووچۆی ھەولێر بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند ئەمرۆ لە ھەلمەتێکی ھاوبەش لەگەل پۆلیسی ھەولێر توانیمان دەست بەسەر ١٢ ئۆتۆمبێلی جۆراو جۆردا بگرین کە خەریکی بەرتەناش لێدان بوون و کۆمەلێک گەنجیان لە دەوری خۆیاندا کۆکردبۆوە .

 


فازل حاجی گوتیشی پێشتر ھەر ئەو گەنجانە ڤیدۆی پێشبرکێکانیان لە تۆرە کۆمەلاییەتیەکان بلاو دەکردەوە ھەندێکیان وایان بلاو دەکردەوە کە پۆلیسی ھاتووچۆ ناتوانێت دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکانیاندا بگرن ، بۆیە ئەمرۆ بەشێک لەو کەسانە دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکانیاندا گیراو گوازرانەوە گەراجی دەست بەسەرداگرتنی ھاتووچۆی ھەولێر .





ئەم هەواڵە 1261جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad