ZNA - هه‌ولێر وەزیری دەرەوەی سووریا رەخنەی توندی لە ئەمریکا گرت و رایگه‌یاند ئەمه‌ریکا خاکی سووریای داگیر کردووە و نەوتەکەمان دەدزێت و ھاوکاری چەند ھێزێکی نایاسایی دەکات.
فه‌یسه‌ڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سووریا ئه‌وه‌شی گوت: ئه‌مه‌ریكاییه‌كان بە نایاسایی ھاتوونەتە ناو خاکەکەمانەوە و رێز لە سەروەریمان ناگرن، خاکی سووریای داگیر کردووە، ھەموو ئەمانەش پێچەوانەی بڕیارەکانی نەتەوەیەکگرتوەکانە. ئامانجی ئەم کارانەش گەڕاندنەوە و بنیادنانەوەی سووریا نیە بەڵکوو بەپێچەوانەوە لەناوبردن و وێران کردنی سووریایە.
وەزیری دەرەوەی سووریا گوتیشی: ئامانجی ئەمه‌ریکا تێکدانی زیاتری سووریایە، نەوتەکەمان دەدزێت و ھاوکاری چەند ھێزێکی نایاسایی دەکات.
دیمه‌شق، ئه‌مه‌ریكا به هاوكاری كردنی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات( هه‌سه‌ده) وه‌سف ده‌كات و ئه‌و هێزانه‌ی هه‌سه‌ده‌ش به "نانیشتمانی" له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات.
ئەم هەواڵە 190جار خوێندراوەتەوە |