English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توركیا... به‌ تەقینەوەی بتڵی ئۆکسجین لە نەخۆشخانەیەکدا، هەشت نەخۆش گیانیان لەدەستدا
2020-12-19 [09:55 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

لە نەخۆشخانەی سانکۆ لە شاری عەنتاب له‌ توركیا، تەقینەوەی بتڵێکی ئۆکسجین کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

نەخۆشخانەکە لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستوەتەڕوو کە بەیانی ئەمڕۆ لە بەشی چاودێری چڕی توشبووانی کۆرۆنا، بتڵێکی ئۆکسجین تەقیوەتەوە و بەھۆیەوە ئاگر کەوتوەتەوە.

لە ئەنجامی ھەوڵی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەدا ئاگرەکە بەخێرایی کۆنتڕۆڵ کراوە، بەڵام بەھۆی ئاگرەکەوە ھەشت نەخۆش گیانیان لەدەستداوە.

لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە کە ۱٤ نەخۆشی دیکەی بەشی چاودێری چڕ، رەوانەی نەخۆشخانەکانی دیکە کراون و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستیپێکردوە.

 

aa





ئەم هەواڵە 217جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad