ZNA - ههولێر پەرلەمانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەیەكی نائاسایی بۆ پەسەندكردنی بودجە ئهنجام بدات، بەڵام چەند ھۆكارێك ھەن حكوومەت ناتوانێ لەسەری بگاتە رێككەوتن، وەكو كورتھێنان و بەھای نەوت و دۆلار و چەند ھۆكارێكی دیكە.
محەمەد ئەمین فارس، پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەیەكی نائاسایی ئەنجام دەدات و بڕیارە تێیدا بودجەی ساڵی داھاتوو پەسەند بكەن، بەڵام بە ھۆی ناكۆكی لەسەر ماددەكانی بودجە، زەحمەتە بتوانن پەسەندی بكەن.
فارس گوتیشی، چەند ھۆكارێك ھەن حكوومەت ناتوانێ لەسەری بگاتە رێككەوتن، وەكو كورتھێنان و بەھای نەوت و دۆلار و چەند ھۆكارێكی دیكە.
دەشڵێ، بە ھۆی ئەوەی بودجە لە ئەنجومەنی وەزیران دواكەوتووە، تا دەگاتە پەرلەمان و پەسەند دەكرێت، دەچێتە ساڵی نوێ.
KDP.info
ئەم هەواڵە 700جار خوێندراوەتەوە |