ZNA - هه‌ولێر بۆ پێشگیریكردن له به‌رزبوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، ئیتاڵیا بڕیاری دا له سه‌رتاسه‌ری وڵات له ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ وڵاته‌كه به داخراوی بمێنێته‌وه.
له ئێستادا ئیتاڵیا له پشووه گشتییهكانیدا له ژێر هێڵی سوری پابه‌ندییه‌كانی ته‌ندروستییه‌كان دایه، رێساورانت و شوێنی خواردنه‌وه‌كان به داخراوی ماونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها خه‌ڵكی ئیتاڵیا ته‌نها بۆ بیانووی كاركردن و ته‌ندروستی و كاری له‌ناكاو رێگه‌یان پێ ده‌درێت بێنه ده‌ره‌وه.
چوونه ده‌ره‌وه‌ی بۆ سه‌ردانیكردنی ماڵان به‌شێوه‌یه‌كی سنوردار رێگه پێدراوه.
سه‌رۆكی وه‌زیرانی ئیتاڵیا گوسیپ كۆنتێ رایگه‌یاند، "ئه‌مه بڕیاێكی ئاسان نییه".
وتیشی، ئه‌زموونی رابردوو وامان لێده‌كات به جیدییه‌وه له به‌رزبوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به كۆرۆنا له ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ نیگه‌ران بین.
وڵاتی ئیاڵیا به‌رزترین رێژه‌ی مردنی به‌به‌راورد به وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا هه‌یه كه له 68 هه‌زار حاڵه‌تی مردن به كۆرۆنا نزیك بووه‌ته‌وه.
bbc
ئەم هەواڵە 196جار خوێندراوەتەوە |