ZNA ــ هەولێر ئەکزیما یەکێکە لە نەخۆشیە باوەکان، مەترسی بۆ سەر ژیانی کەسەکە نیە تەنها کەسی توشبو توشی خوران، سوربونەوە، ئەستوربونی پێست دەبێت کە زۆرجار حاڵەتێکی ناخۆش لای کەسە دروست دەکات، ماڵپەڕی youm7 خراپترین خۆراکەكانی بڵاوکردوەتەوە بۆ ئەو کەسانەی ئەم نەخۆشیەیان هەیە.
1. شیری مانگا
هۆكاری خراپتربونی ئەكزیمایە بەتایبتی لە منداڵاندا، باشترە نەیخۆیت.
2. هێلكە
پێویستە لە خواردنی دوربكەویتەوە، تەنانەت لەو خواردنانەش دوربكەوەرەوە كە هێلكەی تێدایە، وەكو نان یان هەویرەمەنییەكان.
3. عەلی بابا (پاقلەی سودانی)
جگە لەوەی ئەكزیما خراپتر دەكات، هەستیاری لە هەندێك كەسدا دروستدەكات.
4. سۆیا
هەستیاری پاقلەی سۆیا پەیوەندی بە ئەكزیماوە هەیە، باشترە لە هەمو ئەو خۆراكانە دوربكەویتەوە كە سۆیای تێدایە.
5. گلوتین
لە دانەوێڵەكاندا هەیە بە گشتی، ئەگەر هەست دەكەیت بە خواردنی هەست بە خراپی دەكەیت، لێیدوربكەوەرەوە.
6. ماسی
لە راستیدا ماسی لە تەواوی ئەو كەسانەدا هەستیاری دروستناكات كە ئەكزیمایان هەیە، بەڵام بەشێكی زۆریان هەستیاریان هەیە، ئەگەر هەست دەكەیت دوای خواردنی جەستەت كاردانەوەی هەیە، لێیدوربكەوەرەوە.
7. مزرەمەنی
گرفتی تەندروستی دروستدەكات لەو كەسانەی ئەم نەخۆشیەیان هەیە.
8. تەماتە
بە هەمانشێوەی میوە مزرەكان هەستیاری دروستدەكات و ئەكزیما خراپتر دەكات
ئەم هەواڵە 157جار خوێندراوەتەوە |