|
ZNA ــ هەولێر هەندێك دەڵێن خواردنەوەی ئاو لە كاتی نانخواردن سودی هەیە و ئەوانی دیكەش دەڵێن زیانی هەیە و مەترسییە بۆ سەر تەندروستی، لەوبارەیەوە لەشكر حەمید، ئەندازیاری خۆراك راستییەكانی خستوەتەڕو.
خواردنی ئاو سودی زۆری هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ، بەڵام لەکاتی نان خواردن بە پێچەوانەوە زیانی هەیە بۆکرداری هەرسکردن و کۆڵۆن، چونکە لە کاتی نان خواردن ئاو خواردنەوە دەبێتە هۆی رونکردنەوەی دەردراوەکانی هەرس کردن، وەک دەردراوی زراو و گەدە ئەوکاتە خواردنەکە باش هەرس نابێت.
لەناو دەم لە ڕێگەی لیکەرژێنەکانەوە ئەنزیم دەردەدات کە یارمەتی پرۆسەی هەرسکردن دەدان، گەدە ترشەڵۆکی تێدایە کە یارمەتی لەناوچونی بەکتریا زیانبەخشەکان دەدات و یارمەتی کرداری هەرسکردن دەدات خواردن ورد دەکات بۆ ئەوەی بەباشی هەرس ببێت پێش ئەوەی بینێرێت بۆ ریخۆڵە.
خواردنەوەی ئاو لەکاتی نان خواردندا کاریگەری لەسەر لیکەرژێنەکان دەبێت لەناو دەمدا و هەروەها لەناو گەدەشدا چالاکی ترشەلۆکەکان کەمدەکاتەوە بۆ لەناوبردنی بەکتریای زیانبەخش و وردکردنی خۆراک، سەرئەنجام خۆراکەکە بەباشی هەرس نابێت و زیانی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت.
بۆیە پێویستە 30 خولەک پێش نان خواردن ئاو بخوریتەوە وە دوای 30 خولەکیش لە نان خواردن ئاو بخورێتەوە.
ئەم هەواڵە 175جار خوێندراوەتەوە |