English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە شاندێکی پارێزگاکانی عێراق کرد
2020-12-19 [05:14 AM]

ZNA- ھەولێر 



سەرۆک نێچیرڤان بارزانی جەختی لە گرنگیی ھاوکاری و ھەماھەنگیی نێوان پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق کردەوە و ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتری کاری بۆ کەرتی تایبەت لە عێراق و ھەرێمی کوردستان بە پێویست زانی تاکو بتوانێت بە شێوەیەکی فراونتر و کاراتر بەشداری لە پەرەپێدان و پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی وڵات لە ھەموو بوارەکاندا بگێڕێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٠/١٢/١٩ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی لیژنەی ھەماھەنگیی پارێزگاران و پارێزگاکانی عێراق کرد کە لە بەڕێزان پارێزگارانی بەغدا، واست و دیوانیە و ژماریەک لە بەرپرسانی کارگێڕیی ئەو پارێزگایانە پێکھاتبوو و بۆ بەشداریی لە وۆرکشۆپێکی ئاژانسی ئەمەریکی بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی USAID لە ھەولێر، سەردانی ھەرێمی کوردستانیان کردووە.

لە دیدارێکدا دۆخی خزمەتگوزارییەکان و کار و پڕۆژەکان لە پارێزگاکانی عێراق و ھاوکاری و ھەماھەنگیی نێوان پاریزگاکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان لە ڕێگەی لیژنەی ھەماھەنگیی پارێزگاران و پارێزگاکانی عێراقەوە تاوتوێ کرا و تیش خرایە سەر ئەو کێشە و گرفتانەی لە ڕووی کارگێڕی و دارایییەوە دێنە بەردەم ئەنجامدانی کار و پڕۆژەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان لە عێراق و ھەرێمی کوردستان.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و شاندی میوان ھاوڕڕ بوون کە پارێزگاکان، پێویستییان بە شۆڕکردنەوەی زیاتری دەسەڵات و پێدانی دەرفەتی زیاترە بە کەرتی تایبەتی بیانی و ناوخۆیی تا بتوانن لە ھەموو بوارەکانی خزمەتگوزاری و کار و پڕۆژەکاندا لە عێراق و ھەرێمی کوردستان کار بکەن و بۆ ئەمە مەبەستە دەبێ لەڕووی یاسایی و کارگێڕییەوە پشتیوانی و ئاسانکاریی زیاتریان بکرێت و ھان بدرێن، ھەروەھا شاندی میوان سەرسامیی خۆیان بە ئەزموونی کەرتی تایبەت لە ھەرێمی کوردستان نیشان دا و ھیوایان خواست سوودی لێ ببینن.
 





ئەم هەواڵە 424جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad