ZNA – هەولێر
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لەچاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا رایدەگەیێنێت، وڵاتەکەی دەتوانێت بەبێ ناردنی هێزێکی زۆر بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شوێنەکانی دیکە ئامانجەکانی بپێکێت.
مایک پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ میدیای وڵاتەکەید گوتی: سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپ لە بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە دەرەکییەکان سەرکەوتوو بووە، هەروەها ئەمریکا دەتوانێت هێز و توانای خۆی لە ناوچەکە نیشانبدات بەبێ ئەوەی پێویست بە ناردنی هێزێکی زۆر بکات و ژیانی سەربازان بخاتە مەترسییەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لەچاوپێكەوتنەكە کوشتنی قاسم سولەیمانی بەنموونە هێنایەوە و گوتی، کە بینیمان قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران هەڕەشەیە کوشتمان، هەروەها کاتێک داعش خەریکبوو ببێتە هەڕەشە بۆ سەر ئەمریکا، واشنتن بە هاوبەشی لەگەڵ هێزە لۆکاڵییەکان لە عێراق و سووریا لەناویبرد.
ترەمپ بڕیاری دا، تاوەکو ناوەڕاستی کانوونی دووەم هێزەکانی لە ئەفغانستان لە 5000 سەرباز بۆ 2500 سەرباز کەمدەکاتەوە، لە عێراقیش لە 3000 سەرباز 500 سەربازیان دەگەڕێنەوە ئەمریکا.
ئەم هەواڵە 340جار خوێندراوەتەوە |