ZNA – هەولێر
سەرچاوەیەک بەمیدیا ناوخۆییەكانی راگەیاند، چەند کەسێکی نەناسراو ماڵی بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی پارێزگای کەرکوکیان تاڵانکرد.
سەرچاوەیەكی ئەمنی بەمیدیاكانی راگەیاند: رۆژی شەممە، 19-12-2020، چەند کەسێكی نەناسراو دزییان لەماڵی بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی گەڕەکی نەسر کردووە.
ئەوەش روونكراوەتەوە، دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوت کە دەمانچەیەکی جۆری (والتەر)ی حکومی و نۆ ملیۆن دیناری عێراقی لەگەڵ کۆمەڵێک خشڵ و زێڕ کە بەهاکەی بە ٤ ملیۆن خەمڵێنراوە دزراوە.
سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو، "پۆلیسی پارێزگای کەرکوک هەڵمەتێکی گەڕانی دەستپێکردوە لەنزیک شوێنی ڕوداوەکە بۆ گەڕان بەدوای دزەکاندا".
ئەم هەواڵە 427جار خوێندراوەتەوە |