English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەوەی لەبارەی سوودەكانی گەڵای زەیتون نەتانزانیوە
2020-12-20 [09:39 AM]

ZNA ــ هەولێر


 

گەڵای زەیتون چەندین سوودی گرنگی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە، پسپۆڕانی بواری خۆراكیش رایانگەیاندووە، كە پێدەچێت سوودەكانی گەڵای زەیتوون لە سودەكانی زەیتی زەیتون زیاتر بێت. 

1. پەستانی بەرزی خوێن دادەبەزێنێت. 

2. هەوكردنی جومگەكان كەم دەكاتەوە. 

3. ڕێژەی شەكر لە خوێندا كەم دەكاتەوە بە تایبەت بۆ ئەو كەسانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە پێویست ناكات دەرمان بەكار بهێنن. 

4. چارەسەری توشبوون بە سەرماو كۆكەو هەڵامەت دەكات. 

5. ڕێگری دەكات لە ڕەق بوونی خوێن بەرو خوێن هێنەرەكان. 

6. لێدانی دڵ ڕێك دەخات. 

7. ڕێگری لە دروستبوونی شێرپەنجە دەكات. 

8. مێشك دەپارێزێت لە زیان. 

9. وەك دژە زیندەییەك كار دەكات واتە بەرگری لە لەش دەكات دژی هۆكاری نەخۆشیەكان. 

10. زۆربەی بەكتریاكان و مشەخۆرە زیان بەخشەكان لەناو دەبات. 

11. كۆئەندامی دەمار و ڕاگەیاندن ڕێك دەخات. 

چۆنیەتی بەكارهێنان ...

هەندێك لە گەڵای زەیتوون بهاڕە پاشان بیخە نێو ئاوەوەو بیكوڵێنە پاشان بیپاڵێوەو ئاوەكەی هەڵگرەو بیخە سەلاجەوەو هەموو بەیانیەك سەعاتێك پێش نان خواردن پیاڵەیەكی لێ بخۆ. 

دەتوانی لەگەڵ چا یان قاوە یان هەرشتێك كە دەتەوێ تێكەڵی بكەیت بەمەرجێ شەكری تێ نەكەیت.





ئەم هەواڵە 166جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad