|
ZNA ــ هەولێر بوندق یەکێکە لە چەرەسە بەتامەکان، بە چەندین شێوە و لەگەڵ چەندین خواردندا ئامادە دەکرێت و پێشکەش دەکرێت، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان و سودی گرنگ بە تەندروستی دەگەیەنێت.
یەکەم: رێژەیەکی زۆر لە ڤیتامینی تێدایە، سیستمی بەرگری بەهێزدەکات، جەستە بەرامبەر نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان دەپارێزێت.
دوەم: رۆڵی هەیە لە بەهێزکردنی دڵ و مەترسی جەڵتەی دڵ کەمدەکاتەوە.
سێیەم: سیستمی هەرس چالاک دەکات و گەدە لە برین دەپارێزێت.
چوارەم: رێژەیەکی زۆر لە دژە ئۆکسانی تێدایە، مەترسی شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.
پێنجەم: کۆنترۆڵی شەکری خوێن دەکات و پەستانی خوێنیش نزمدەکاتەوە.
شەشەم: ماسولکەکانی جەستە بەهێزدەکات و گرژی ماسولکەکان ناهێڵێت.
حەوتەم: چەوری جەستە دەتوێنێتەوە و کێشی جەستە دادەبەزێنێت.
هەشتەم: مەترسی توشبون بە نەخۆشی ئەلزەهایمەر کەمدەکاتەوە.
نۆیەم: پارێزگاری لە پێست دەکات و چرچبونی روخسار دوادەخات.
ئەم هەواڵە 160جار خوێندراوەتەوە |