English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بانكی ناوه‌ندی به‌فه‌رمی نرخی دۆلاری جێگیر كرد
2020-12-20 [11:34 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

لە راگەیەندراوەکەدا کە واژووی مستەفا خالد موخیف، پارێزگاری بەوەکالەتی بانکی ناوەندیی بەسەرەوەیە و ئەمڕۆ (یەکشەممە، 20-12-2020) بڵاوکراوەتەوە، تێیدا هاتووه‌، بە لەبەرچاوگرتنی گۆڕانی بەهای دۆلاری ئەمەریکی بۆ دیناری عێراقی، لەمڕۆوە نرخەکان بەمشێوەیە دەبن:

دینار بۆ هەر دۆلارێک:

1450 نرخی کڕینی دۆلار لە وەزارەتی دارایی

1460 نرخی فرۆشتنی دۆلار بە بانکەکان لەڕێگەی زیادکردنی فەرمی.

1470 نرخی فرۆشتنی لەلایەن بانکەکان و دامەزراوە داراییە نابانکییەکان بە هاووڵاتییان.

لە راگەیەندراوەکەدا جەختیشکراوەتەوە لەوەی "ئەم نرخە جێگیرە، کۆتاییە و ناگۆڕدرێت".

دابەزاندنی بەهای دینار لەکاتێکدایە حکومەتی عێراق نەوتەکەی بە دۆلار دەفرۆشێت، کە سەرچاوەی سەرەکیی داهاتییەتی، لەبەرامبەردا بە دینار مووچەی فەرمانبەرانی دەدات، بۆیە بەگوتەی باسم خەشان، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق "بەو هەوڵەی، حکومەت بەڕێژەی 20٪ مووچەی فەرمانبەران دابیندەکات".





ئەم هەواڵە 1666جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad