English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌م خواردنانە بۆ قوڕگ بەسودن
2020-12-20 [12:46 PM]

ZNA ــ هەولێر


لەوەرزی زستاندا توشبون بەهەوکردنی قوڕگ زیاد دەکات کە هۆکارەکەی بەزۆری بۆ نەخۆشییە بەکتیرییەکان دەگەڕێتەوە، پسپۆڕانی تەندروستیش دەڵێن:"لەپاڵ ڕاوێژکردن بەپزیشک‌و پابەندبون بەڕێنماییەکانیان، چەند خواردنێک هەیە دەکرێت بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکان‌و چارەسەرکردنی هەوکردنی قوڕگ سودی لێوەبگیرێت".

پێنج خواردنه‌وه‌كان:

1ـ زەردەچەوه‌: دەبێتە هۆی سوککردنی ئازاری هەوکردنی قوڕگ، لەبەرئەوەی تایبەتمەندی دژە هەوکردن‌و دژە ئۆکسینی هەیە، دەکرێت بۆناو سوپ‌و چاو هەندێک شەربەتیش زیادبکرێت.

2ـ هێلکەی کوڵاو: لەبەر چەند هۆکارێک هێلکەی کوڵاو بۆ ئەو جۆرە نەخۆشییە بەسودە، لەگرنگترینیان ئەوەیە کە بەئاسانی قوتدەدرێت‌و مادەی دژە هەوکردنی وەک وەک ئۆمیگا ٦و پڕۆتینەکانی تێدایە.

3ـ سەوزەی لێنراو: ئەو جۆرە خواردنە بەئاسانی دەخورێت‌و دەوڵەمەندن بەکانزاو ڤیتامینەکان کە تەندروستیی سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات.

4ـ سوپی مریشک: ئەو جۆرە سوپە قەرەبوی کەمی شلە بەهۆی هەوکردنی قوڕگ لەجەستەدا دەکاتەوە، جگەلەوەی توانای ڕوپۆشەکان لەمژینی شلەکان بەهێز دەکات.

5ـ ماستی بێ چەوری: یەکێکە لەخواردنە بەسودەکان بۆ حاڵەتەکانی هەوکردنی قوڕگ، ئەویش لەبەرئەوەی بەئاسانی قوتدەدرێت‌و بەکتریای بەسودی تێدایە کە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری جەستە.





ئەم هەواڵە 184جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad