English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوودەکانی کاکاو بۆ مێشک
2020-12-20 [02:48 AM]

ZNA ــ هەولێر


بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەک کە زانا بەریتانی و ئەمەریکییەکان لە گۆڤاری Scientific Reports دا بڵاویانکردۆتەوە رایدەگەیەنن کە ئەو ماددە ئەندامیەی لەناو کاکاودا هەیە کار لەسەر باشکردنی ئاگایی و بەهێزکردنی لوولەکانی خوێن دەکات.

لەتاقیکردنەوەکەدا ١٨ کەسی پێگەیشتوو کە هیچ نەخۆشییەکەیان نەبووە بەشداریان کردووە، تێیدا کاکاویان دراوەتێ کە سەرەتا بڕێکی زۆر فلاڤانۆلی تێدا بووە، دواتر بڕێکی کەمتر، دەبوو بەشداربووان لەگەڵ هەناسەدان دوانە ئۆکسیدی کاربۆن هەڵمژن، ئەوەش ڕێگە بەخوێن دەدات بڕێکی زیاتر ئۆکسجین بۆ مێشک هەڵبگرێت.

هاوشان لەگەڵ ئەوە، داوا لە بەشداربووان کراوە تاقیکردنەوە لەسەر شیکردنەوەی کێشە لۆجیکییەکان بکەن، لەماوەی تاقیکردنەوەکەدا زاناکان پێوانەی بڕی ئۆکسجینیان لە پەردەی مێشکی بەشداربوواندا کردووە.

لەئەنجامدا دەرکەوتووە کە ئاستی بەشداربووان لە تاقیکردنەوەکەدا لەدوای خواردنی بڕێکی زۆرتری پێکهاتەی فلاڤانۆڵ باشتر بووە، وەک زانراویشە ئەو پێکهاتەیە لەناو  چا و ترێ و سیویشدا هەیە.

زانا ئەمەریکی و بەریتانییەکان گەیشتوونەتە ئەو دەرئەنجامەی کە بەکارهێنانی ئەو بەرهەمانە کاریگەریی ئەرێنیان لەسەر چالاککردنی هۆشەکی دەبێت و دیواری لوولەکانی خوێن بەهێز دەکات، ئەمەش لای خۆیەوە کاریگەری دەبێت لەسەر ئەوەی لەکاتی پیریدا تووشی خەڵەفان نەبێت.





ئەم هەواڵە 169جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad