English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گرنگترین چارەسەرو ڕێنمایی بۆ گورچیلە
2020-12-20 [03:52 AM]

ZNA ــ هەولێر


 

 

بۆ ئەوانەی لەم بارودۆخە ناتوانن چارەسەری كێشەی گورچیلەیان بكەن لەبەر باری دارایی دەتوانن سوود لەم ڕێنماییانە وەربگرن.

1. هەوڵ بدە خۆراكی تەندروست بخۆ. 

2. دووركەوتنەوە لە خۆراكی زیانبەخش بە لەش وەك سووركراوەو بڕی زۆر لە شەكرو خوێ. 

3. ڕۆژانە سەوزەو میوە بخۆ بە بەردەوامی. 

4. هەوڵبدە ژەمی بەیانی بخۆی. 

5. دوور كەوتنەوە لە زۆر خۆری. 

6. ئەنجامدانی وەرزش ڕۆژانە بە شێوەیەكی بەردەوام. 

7. دووركەوتنەوە لە خواردنی سوێری و كەمكردنەوەی پڕۆتینەكان. 

8. خواردنەوەی ئاو وەك پێویست ڕۆژانە بەپێی تەمەن دەبێت لە (1 – 3) لیتر ئاو بخورێتەوە. 

9. دوور كەوتنەوەو وازهێنان لە جگەرە كێشان و كێشانی نێر‌گەلەو خواردنەوەی ماددە كحولییەكان. 

10. نوێژی بەیانی نیو كەوچك چایە ڕەشكە لەگەڵ یەك كەوچك زەڵاتە هەنگوین لەناو یەك پەرداخ ئاو لەگەڵ سێ‌ پەرداخ ئاوی تر. 

11. سێ كەوچكی چێشت زەیتی زەیتوون لەگەڵ ئاوی لیمۆی فرێش تێكەڵاو بكەو بیخۆرەوە لەگەڵ چەند پەرداخێك ئاو. 

12. دوو كەوچكی چێشت سركەی سێو لەگەڵ یەك كەوچكی چێشت هەنگوینی ئەسڵی تێكەڵ بكەو بیخۆرەوەو لە ڕۆژێكدا دوو جار بەیانی و ئێوارە. 

13. ڕۆژانە بەپێی وەرز میوەكان بخۆ وەك گێلاس و توو (دۆشاوی توو) و كیوی و گێزەرو فراوڵەو شفتی و تووتڕك و سێوو لیمۆو لالەنگی ... هتد. 

14. ئەگەر توانیت شەربەتی میوەی سروشتی بە ئارەزووی خۆت ڕۆژانە بە تایبەتی شەربەتی زێرین: یەك هەنار پەلكی لێ بكەوە لەگەڵ یەك لیمۆو سێوو هەندێ كەرەوز لەگەڵ (3 – 4) پەرداخ ئاو لە عەسارە بدە تا تەواو وورد دەبێت دوواتر بیپارزنە شەربەتەكە بخەرە ناو شوشەیەك لە بەیانی تا ئێوارە هەمووی بخۆوە بە تایبەتی دوو پەرداخ دوای (8) ی شەو. 

15. چایەی جۆ : ڕۆژانە (1 – 2) جار ئامادە بكە، (5) كەوچك چێشت جۆ لەناو قۆری بكە لەگەڵ دوو پەرداخ ئاوو سێ‌ دانە هێل و یەك كەوچك چایە دارچین وەك چایە بیكوڵێنە لێی بگەڕێ تا ساردەبێتەوە دوواتر بیخۆوە.

(د. بەدر سورچی – پسپۆری گیادەرمان)





ئەم هەواڵە 178جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad