English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ناسر ھەرکی: عێراق نەیتوانیوە باڵیۆزخانەکان وەک پێویست بپارێزێت
2020-12-20 [01:39 AM]

ZNA-هەوێر


ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، عێراق نەیتوانیوە باڵیۆزخانەکان وەک پێویست بپارێزێت و بۆ ئەو مەبەستە وەزارەتی دارایی عێراق لە ھەوڵی دۆزینەوەی ڕێگە چارەسەری بابەتەکەیە.

ناسر ھەرکی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لە شاری بەغدا کۆمەڵێک باڵیۆزخانە ھەیە کە کاروباری خۆیان و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ حکوومەت و ھاووڵاتییانی عێراق ڕێکدەخەن و پێویستییان بە دابینکردنی ئاسایش ھەیە بەڵام تا ئێستا ئەوە وەک پێویست نەبووە.

ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گووتی: وەکو بینیمان لەماوەی ڕابردوودا تاوەکو ئێستا لەلایەن گروپە چەکدارەکانی عێراقەوە بەشێوەیەکی بەردەوام ھێرش کراوەتە سەر باڵیۆزخانەکان بەشێوەیەکی گشتی و لەناویاندا باڵیۆزخانەی ئەمەریکا، ئەوەش کاریگەری نەرێنی لەسەر پەیوەندییەکانی ھەردوو وڵات ھەبووە، ھاوکات کاریگەری نەرێنیشی لەسەر مانەوەی کۆمپانیاکان ھەبووە.

ھەروەھا ناسر ھەرکی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە بۆ چارەسەرکردنی ئەو بابەتە دوای ئەوەی شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەردانی وڵاتی ئێرانی کرد و بابەتەکەیان تاووتوێ کرد، ھەست دەکەین جۆرە ڕێککەوتنێک کراوە،بۆیە دوای ئەوە ھێرش کردنە سەر باڵیۆزخانەکان زۆر کەمبووەتەوە.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 286جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad