ZNA- هەولێر
مەجلیسی ئێران رۆژی یەکشمە ٢٠ی کانوونی یەکەم گۆڕانکاریی لە چەند مەرجێک بۆ کاندیدانی سەرۆک کۆماری پەسەند کرد.
مەجلیسی ئێران گۆڕانکاری لە چەند مەرجێکی تایبەت بۆ کاندیدانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئێران پەسەند کرد و چەند بڕگەیەکی یاساکەی هەموار کردەوە و بە بەشداریی ٢٤٢ نوێنەر بە ١٥١ دەنگی ئەرێ و ٣٥ دەنگی نەرێ پەسەندی کرد .
پێشنیاری قەدەغەکردنی بەشداریکردنی فەرماندە سەربازییەکان لە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئەم وڵاتە رەتکردەوە و لە یاسای ئێستادا بە گشتیی ٦ ساڵ پێشینە لە پۆستی فەرماندەیی باڵای هێزە چەکدارەکان یان سوپاسالار وەکوو مەرج بۆ کاندیدانی پۆستی سەرۆککۆماری ئێران لە نێو هێزە چەکدارەکاندا دانراوە.
سێزدەیەمین هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماریی ئێران بڕیارە مانگی حوزێرانی داهاتوو بەڕێوەبچێت.
ئەم هەواڵە 142جار خوێندراوەتەوە |