ZNA - ههولێر
رۆژنامهی دۆیچەڤێللە لە زاری "هایکۆ ماس" وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، بۆ گەڕاندنەوەی منداڵان و ژنانی سەر بە داعش کە هاووڵاتیی وڵاتی ئەوان بوون، لەگەڵ فینلاند ئوپەراسیۆنێكدا بە شێوەیێکی سەرکەوتوو وەرگیراونەتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا وتیشی، ئهو كهسانهی وهرگیراونهتهوه بریتییه له 18 منداڵ و 5 ژن كه بهرهگهز ئەڵمانی بوون و لە کەمپی ڕۆژ و هۆڵ بوون کە ئەو دوو کەمپە لە ژێر دەسەڵاتی کوردی سووریان.
سێ کەس لەو ژنانەی گەڕێندراونەتەوە ئەڵمانیا بە تۆمەتی بەشداریکردن لە کردەی تیرۆریستی دادگایی دەکرێن.
گۆڤاری شپیگێل نووسیویەتی، ئەفسەرانی پۆلیسی فیدراڵی ئەڵمانیا زیندانییە داعشییەکانیان لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردەوە تا ئەڵمانیا هێناوەتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئهوهی خستهروو، بەرنامەی گەڕاندنەوەی هاووڵاتییانی ئەڵمانی لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا پاش چەندین مانگ کاری هەماهەنگی و هاوبەش ئەنجام دراوە.
هایکۆ ماس باسی ئوپەراسیۆنێکی هاوبەشی ئەڵمانیا و فینلاندیشی کرد بۆ گەڕاندنەوەی ئەندامانی بنەماڵەی داعشیەکان لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردەکانی سووریا.
فینلاندیش ژمارەیێک لە هاووڵاتییانی خۆیی لە کوردەکان وەرگرتووەتەوە کە ئەو هاووڵاتییانە لە سووریا پێوەندییان بە داعش کردبوو.
بەگوێرەی نووسراوی گۆڤاری بیڵدی ئەڵمانیا ئێستاش 70 هاووڵاتیی ئەڵمانیایی لەگەڵ 150 منداڵی لەدایکبووی هاووڵاتیی ئەو وڵاتە لە کەمپەکانی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا ماونەتەوە.
کوردپرێس
ئەم هەواڵە 151جار خوێندراوەتەوە |