ZNA – هەولێر
هەفتانە لیستی فیلمە پڕداهاتەکانی ئەمریکای باکوور بڵاودەکرێتەوە و داهاتیان بۆ میدیاکان ئاشکرا دەکرێت.
بۆ هەفتەی سێیەمی بەسەریەکەوە فیلمی ئەنیمەیشن "The Croods: A New Age" لە ریزبەندی یەکەمی لیستەکەدا هات.
ئەم بەرهەمە لەم هەفتەیەدا 3.1 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بەدەستهێناوە و کۆی داهاتی لە ماوەی سێ هەفتەدا 24.3 ملیۆن دۆلارە.
کۆدی داهاتی فیلمەکە لە سینەماکانی جیهاندا 76.6 ملیۆن دۆلارە و لە یەکەم رۆژی نمایشکردنی لە سینەماکانی ئەمریکادا، 9 ملیۆن دۆلاری بەدەست خست.
ئەم هەواڵە 115جار خوێندراوەتەوە |