ZNA – هەولێر
کۆمپانیای Marvel بڵاوکردنەوەی فیلمی "Captain Marvel 2" لە 2 تەممووزی 2020 بۆ 11 تشرینی دووەمی 2022 دواخست.
کۆمپانیای بەرهەمهێنەری فیلم هۆکاری دواخستنی فیلمەکەی بۆ کاریگەری بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر بەرهەمهێنانی فیلمەکە گەڕاندەوە.
بەشی یەکەمی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 8 ئاداری 2019 بڵاوکرایەوە و داهاتی یەک ملیار و 200 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بوو، ئەم داهاتە زۆرە وایکرد بەرهەمهێنەرانی بڕیار لەسەر بەرهەمهێنانی بەشی دووەمی بدەن.
بەشی یەکەمی "Captain Marvel " تەنها لە ئەمریکا 500 ملیۆن دۆلار داهاتی بوو و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 700 ملیۆن دۆلار بوو.
ئەم هەواڵە 103جار خوێندراوەتەوە |