ZNA – هەولێر
لەگەڵ نزیکبوونەوەی سەریساڵی نوێ، لیستی جیا جیا لەبارەی باشترین بەرهەمەکانی ئەمسال بڵاودەکرێنەوە.
بەپێی رای ژمارەیەک لە رەخنەگرانی بواری سینەما، چوار باشترین فیلمی سینەمایی لە 2020 دەسینیشانکراون.
یەکێک لە فیلمەکان بەناوی (Da 5 Bloods)یە کە لە تۆڕی نێتفلێکس بڵاوکرایەوە و دەنگدانەوەیەکی زۆری لە جیهاندا هەبوو.
فیلمەکە باس لە گەشتی چوار سەربازی ئەمریکی بە رەچەڵەک ئەفریقی دەکات کە بۆ دوو هۆکار بڕیار دەدەن بگەڕێنەوە ڤێتنام، یەکەمیان گەڕاندنەوەی رووفاتی سەرکردەکەیان و دووەمیان گەڕان بەداوی ئەو گەنجینەی لەو وڵاتەدا شاردوویانەتەوە.
ئەم هەواڵە 181جار خوێندراوەتەوە |