ZNA- هەولێر
میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ ژمارەیەک لەو رێگا سەرەکییانەی کە دەچنەوە سەر دامەزراوەکانی نەوت لە پارێزگای بەسرە باشووری عێراق، لەلایەن فەرمانبەرانی گرێبەست بەھۆی دواکەوتنی مووچەکانیانەوە، داخراون.
بە گوێرەی ئەم هەواڵانە، کارگێڕی بەسرە بە ھەماھەنگی لەگەڵ حکوومەت، ٣٠ ھەزار کەسی بە گرێبەست دامەزراندووە كە لە مانگی ئاداری رابردووەوە لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا دەستیان بە کار کردووە، بەڵام تا ئێستا مووچەکانیان خەرج نەکراوە.
هەتا ئێستا حكوومەتی عێراق ھیچ روونکردنەوەیەکیان سەبارەت بەم خۆپیشاندانانە بڵاونەکردۆتەوە.
ئەم هەواڵە 241جار خوێندراوەتەوە |