English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەدان پارت و لایەنی سیاسی بۆ هەڵبژاردنی عێراق ناویان تۆمار کردووە
2020-12-20 [08:51 AM]

​ZNA- هەولێر


کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشكرای دەکات، ٤٧٢ پارت و لایەنی سیاسی داواکاریی خۆتۆمارکردنیان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو پێشکەش بە کۆمیسیۆن کردووە.

جومانە گلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ٤٧٢ پارت و لایەنی سیاسی داواکاریی خۆتۆمارکردنیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان پێشکەشکردووە  ٢٣١ پارت مۆڵەتیان پێدراوە، ٨٠ پارتیان لەژێر وردبینی دان و ٩٩ پارتیی دیکەشیان داواکارییەکانیان رەتکراوەتەوە.

بڕیارە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢١ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، بەڵام کۆمیسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسه‌كه‌ چەندین داواکاری هەیه‌ کە هەتا ئێستا دابین نەکراون.





ئەم هەواڵە 253جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad