ZNA - ههولێر
وەزیری تەندروستی داوا دەکات رێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر بۆ هەر ئەگەرێکی سەرهەڵدانی ڤایرۆسێکی نوێ "کە ئێستا لە وڵاتی بەریتانیا راگەیەندراوە".
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ناردووە لەبارەی ئامادەکاری بۆ هەر ئەگەرێکی سەرهەڵدانی ڤایرۆسێکی نوێ.
وەزیری تەندروستی دەڵێ "پێویستە بە وردی چاودێریی هەموو ئەو گەشتیار و کەسانە بکەن، کە راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لەڕێگەی فڕۆکەخانەکان، یان دەروازە سنوورییەکان لە بەریتانیا دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان".
وەزیری تەندروستی داوا لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستی دەکات "کاری پێویست ئەنجامبدەن بۆ تۆمارکردن و چاودێریکردنی تەندروستییان لەکاتی ئێستا بۆ پشکنینین و پەیوەندیکردن پێیانەوە". هەروەها دەڵێ "دواتر لە رێکاری پێویست ئاگادارتان دەکەینەوە".
نووسراوی وهزارهتی تهندروستی له بارهی نهوهی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنانووسراوی وهزارهتی تهندروستی له بارهی نهوهی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا
دوێنێ مات هانکۆک، وەزیری تەندروستیی بەریتانیا رایگەیاند جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەی بڵاوبووەتەوە و لە کۆنترۆڵ دەرچووە، بەو هۆیەوە زیاتر لە 20 وڵاتی جیهان فڕۆکەخانەکانیان بەڕووی بەریتانیا داخست.

ئەم هەواڵە 577جار خوێندراوەتەوە |